توركیا بە هەنگاوێكی ئەمریكای تووشی دڵەڕاوكێ كردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوە كردووەتەوە، هێشتا سوورن لەسەر ئەوەی ڕێگا نەدەن توركیا بە تەواوی ببێتە خاوەنی سیستمی دژە موشەكی ڕوسیی ئێس-400.

ئاژانسی سپۆتنیك-ی ڕوسی لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی خستوەتەڕوو كە هەنگاوەكانی توركیا بۆ جێگیركردن و تاقیكردنەوەی سیستمی موشەكیی ئێس-400 تووشی دڵەڕاوكێی كردوون، بەتایبەت چڕبوونەوەی هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بۆ جێگیركردنی تەواوەتی ئەو سیستمە بەرگرییە ڕوسییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نەشیشاردووەتەوە، كڕینی ئەو سیستمە لەلایەن توركیاوە پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاڵۆز دەكات، بەتایبەت پرسی هەماهەنگیكردن لە ناوخۆی ناتۆ.

ئەو وتانەی وەزارەتەكەی ئەمریكا هاوكاتی نوێترین هەنگاوی توركیایە بۆ جێگیركردنی سیستمی بەرگریی ڕوسیی ئێس-400 لە شاری سامسۆن لە كەناراوەكانی دەریای ڕەش، بە مەبەستی تاقیكردنەوەی سیستمەكە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد ‘بەر لە سێ ساڵ كەسێكی كوشتووە’

بابەتی دواتر

درۆنێكی نوێی ئەمریكی لە چەند چركەیەكدا دەبێتە موشەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو دابەزی. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی…
Total
0
Share