سەرۆكی لیژنەی ئابوری پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، خواستێك هەیە بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پرۆژەیاسای بودجە تێپەڕێندرێت.
ئەحمەد سەلیم كەنانی، سەرۆكی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، “خواستێك هەیە كە كاروبارەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 تەواو بكرێت و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا تێپەڕێندرێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ لەلایەن لیژنەی داراییەوە بەشێك لە بڕگەكانی هەموار كراوە و چەندین جار بۆ حكومەت نێردراوەتەوە و گەڕێندراوەتەوە”.
سەرۆكی لیژنەی ئابوری ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هیوامان هەیە دەنگ لەسەر ئەو پرۆژەیاسایە بدرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا”.
بڕیارە دووشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق دابنیشێت و لەنێو كارنامەكەیدا پرۆژەیاسای بودجەی تێدا نییە.