(ڤیدیۆ) مان سیتی بە بردنەوەی لە وێستهام جیاوازیەکەی کرد بە 13 خاڵ

مانچستەر سیتی بە بردنەوەی لە وێستهام لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ جێگیربوو

ئەمڕۆ، شەممە یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 26ی پریمەرلیگی بەرانبەر وێستهام ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

سیتی گواردیۆلا لە ئیتیحاد ستادیەم میوانداری وێستهامی دەیڤید مۆیسی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی 30 و 68 لەلایەن ڕوبن دیاس و جۆن ستۆنز، تاکە گۆڵەکەی وێستهامیش لە خولەکی 43 لەلایەن میشێل ئانتۆنیۆوە تۆمارکران.

https://streamable.com/ywx4ck

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی لە کۆی 26 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 62 و لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، هەروەها جیاوازییان لەگەڵ مانچستەر یونایتد گەیاندە 13 خاڵ (یونایتد دووەمە)، لە بەرانبەردا وێستهام ژمارەی خاڵەکانی لە 45دا وەستایەوە و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی چوارەمدا مانەوە و لە ئێستادا یانەی چێڵسی چانسی ئەوەی بۆ دروستبووە پێگەکەی بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق دووشەممە كۆدەبێتەوە و بودجە لە كارنامەیدا نییە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share