پەرلەمانی عێراق دووشەممە كۆدەبێتەوە و بودجە لە كارنامەیدا نییە

بڕیارە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە كۆببێتەوە، لە كارنامەی كۆبوونەوەكەدا بودجەی عێراق نییە و دەنگ لەسەر “پرۆژەیاسای كچانی ڕزگاربووی ئێزدی” دەدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە 1ی ئازار.

بەگوێرەی كارنامەكە، دانیشتنەكە لە هەشت بڕگە پێكدێت، لە بڕگەی ژمارە پێنجیشدا، بڕیارە دەنگ لەسەر “پرۆژەیاسای كچانی ڕزگاربووی ئێزدی” بدرێت.

ئەوەی بەدی كراوە، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021  لە كارنامەكەدا نییە، لەوبارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پرۆژەیاساكە تا ئێستا ئامادە نییە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، “بەدەر لە كیشەی پشكی كورد، هەندێك وەردەكاریی دیكەی پرۆژەیاساكە ماوە، دەبێت سەرجەم ئەو پرسانە تەواو بن و دواتر پرۆژەكە ڕەوانەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكەین”.

سەبارەت بە كاتی ئامادەبوونی تەواوەتی پرۆژەیاسای بودجە، شیروان میرزا ئاشكرایكرد، “بەڵام ئێمە وەك لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە بەر لە دانیشتنەكە كۆبوونەوەیەك لەبارەی بودجەوە دەكەین، جارێ كاتی ئامادەبوونی پرۆژەكە دیار نییە”.

لەبارەی دەنگدان لەسەر “پرۆژەیاسای كچانی ڕزگاربووی ئێزدی” ئەو پەرلەمانتارە كوردە وتی، “پێشبینی دەكەم ئەو پرۆژەیاسایە بەبێ كێشە تێپەڕێت”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: لە لێکۆڵینەوەی هێرشەکانی سەر هەولێر ئەنجامی باش بە دەستهاتوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی بە بردنەوەی لە وێستهام جیاوازیەکەی کرد بە 13 خاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت. عیماد جەمیل،…
Total
0
Share