مەسرور بارزانی: لە لێکۆڵینەوەی هێرشەکانی سەر هەولێر ئەنجامی باش بە دەستهاتوون

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر ئەنجامی باش بە دەستهاتوون.

دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرایکردووە، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، جەختکراوەتەوە لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشا و هێزه چەکدارە نایاساییەکان لەو ناوچەیە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، ” وێڕای سوپاسکردنی وەزیری ناوخۆی فیدرڵ بۆ هەوڵەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە بەردەوامیی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی کورد و داگیرکردنی زەویوزارەکانیان لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردووە،  کە ئەم جۆرە دۆخە نائاسایی ونادەستوورییە، لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق نییە و پێویستە ڕێگری لێبکرێت”.

ڕاگەیەندراوەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رێگرییەكانی بەردەم پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەت و سیاسین. لیوا روكن…
Total
0
Share