مارسێلۆ و کریستیانۆ یەکدەگرنەوە؟ ڕۆمانۆ وەڵامدەداتەوە..

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ڕەتیدەکاتەوە، مارسێلۆ لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی دەستی بە دانوستاندن کردبێت.

ڕۆمانۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، ” لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە نێوان مارسێلۆ و یانەی نەسڕ-دا نییە، ڕێگەکان لەبەردەمیدا کراوەن، چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە و بەم نزیکانە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات، ئێستا یاریزانێکی ئازادە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەبارەی یانەی داهاتووی نەداوە.”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مارسێلۆ و ئیدارەی ئۆڵیمپیاکۆس بە ڕێککەوتن گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە و بۆ مەبەستی چارەسەر و گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی، گەڕایەوە بۆ مەدرید.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە یاریزانەکەی پێشووی سێلیساو بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە بکات و دووبارە لەگەڵ کریستیانۆی هاوڕێی یەکبگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نێیمار و مێندێش بەرامبەر بایرن میونشن یاریدەکەن؟

بابەتی دواتر

بیل گەیتس هۆشداری لە مەترسییەکی نوێ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share