ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” کێبڕکێکانی هەفتەی 26 بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و وێستهام لە یاریگای ئیتیحاد دەستپێدەکات، بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەکانی نیوکاسڵ و وڵڤەرهامپتن کۆتاییدێت.
لە ئیسپانیا بەهەمان شێوە یانەکانی لالیگا درێژە بە کێبڕکێکانی هەفتەی 25 دەدەن، لە گرنگترینیاندا یانەی ئیشبیلیە بەرانبەر بەرشلۆنە یاریدەکات و لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، خیتافی لە کۆلسیوم ئالفۆنسۆ پێرێز میوانداری شەمشەمەکوێرەکانی ڤالێنسیا دەکات.
یانەکانی ئیتاڵیاش تەنها سێ ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 24 ئەنجامدەدەن، بەهێزترینیان لە نێوان یانەکانی هیلاس ڤیرۆنا و یوڤانتۆس دەبێت.
خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش بەردەوامییان دەبێت، یارییەکانی هەفتەی 23 لە ئەڵمانیا و هەفتەی 27 لە فەرەنسا سازدەکرێن.
یانەکانی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند و لایپزیک لە یاریگای خۆیاندا میوانداری یانەکانی کولن و ئارمینیا بیلیفێلد و بوروسیا مونشنگلادباخ دەکەن، لە فەرەنساش یارییەکی بەهێز لە نێوان دیجۆن و پاریس سانت جێرمان ئەنجامدەدرێت.
پریمەرلیگ (هەفتەی 26)
مانچستەر سیتی – وێستهام یونایتد (3:30)
وێست برۆمیچ یالبیۆن – برایتۆن (6:00)
لیدز یونایتد – ئەستۆن ڤێلا (8:30)
نیوکاسڵ – وڵڤەرهامپتن (11:00)
لالیگا (هەفتەی 25)
ئیبار – هوێسکا (4:00)
ئیشبیلیە – بەرشلۆنە (6:15)
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – ئۆساسونا (8:30)
خیتافی – ڤالێنسیا (11:00)
سیریا ئەی (هەفتەی 24)
سپیزیا – پارما (5:00)
بۆلۆنیا – لازیۆ (8:00)
هیلاس ڤیرۆنا – یوڤانتۆس (10:45)
بوندس لیگ (هەفتەی 23)
بایرن میونشن – کولن (5:30)
ڤۆلفسبۆرگ – هێرتا بەرلین (5:30)
شتوتگارت – شالکە (5:30)
دۆرتمۆند – ئارمینیا بیلیفێلد (5:30)
لایپزیچ – بوروسیا مونشنگلادباخ (8:30)
لیگا 1 (هەفتەی 27)
بۆردۆ – میتز (3:00)
دیجۆن – پاریس سان جێرمان (7:00)