دان پێدانانێک لە ڕووسیاوە بە دڵی جۆکۆڤیچە

دانیێل میدڤیدێڤی ئەستێرەی تێنسی ڕووسیا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە “گەورەترین یاریزان” لە مێژووی یارییەکە دەزانێت.

میدڤیدێڤ ڕەتیدەکاتەوە دوو ئەستێرەکەی دیکەی بواری تێنسی سەرزەوی، ڕافایل نادال و ڕۆجەر فێدرێری سویسری بخاتە هەمان پۆلەوە، پێیوایە ئەفسانەکەی سربیا ڕیکۆردی ناسناوە گەورەکانی “گراند سلام”ی شکاندووە و لە لووتکەدا تەنهایە.

مێدڤێدێڤ لە پەراوێزی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن کە سبەی دووشەممە دەستپێدەکات، ڕایگەیاند، “نۆڤاک 70 پاڵەوانێتی گەورەی ئەنجامداوە و 35 جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی، نازانم ئەمە دەکرێت یان نا، پێموانییە تەنها ڕۆژێکی خراپیشی لە ژیانی وەرزشیدا تۆمارکردبێت، بۆ من ئەو گەورەترین یاریزانە لە مێژووی تێنسدا.”

مانگی ڕابردوو جۆکۆڤیچ تاجی پاڵەوانی “ڕۆلاند گارۆس”ی لەسەر نا، ژمارەی ناسناوە گەورەکانی بۆ 23 ناسناو بەرزکردەوە، توانی نادالی ئەفسانەی ئیسپانیا تێپەڕێنێت کە خاوەنی 22 ناسناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ دووه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ له‌ ڤیاڕیاڵی برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 15ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا‌ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.…
Total
0
Share