كازمی: ئینتەرنێت بەهێزبكەن و سەرپێچیكاران سزابدەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران ژمارەیەك بڕیاری دەركردووە بەمەبەستی خۆپارێزی لە كۆرۆنا.

ڕوونیشیكردەوە، كازمی دەسەڵاتی داوە بە دامەزراوەكانی چاودێری لە وەزارەتی تەندروستی، سزای دارایی ئەو كەسانە بدەن كە سەرپێچیی ڕێنماییەكان دەكەن.

بڕیارێكی تری سەرۆكوەزیران، قەدەغەكردنی هاتوچۆیە لەنێوان هەموو شارەكاندا بەدەر لە حاڵەتە مرۆییەكان و هاتوچۆكردنی فەرمانبەران دەوڵەت بۆ فەرمانگە و وەزارەتەكانیان.

كازمی فەرمانیكردووە بە وەزارەتی تەندروستی ئینتەرنێت خێرا و بەهێز بكات بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی ئۆنڵاین بە باشی بەڕێوەبچێت.

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریشیداوە حكومەتی ئەلیكترۆنی بەهێزبكرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییان قەرەباڵغی لە فەرمانگەكاندا دروست نەكەن و بەشێك لە كارەكانیان بەشێوەی ئەلیكترۆنی ڕایی بكرێن.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس: بەم نزیکانە بڕیاردەدەین

بابەتی دواتر

ئایا تاکە یانە کوردییەکەی سوید ناوی دەگۆڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى: ته‌نها له‌ دوو پرۆژه‌دا بایی نزیكه‌ى 5 ملیار دینار گه‌نده‌ڵی كراوه‌

فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریدا له‌ پارێزگاى موسه‌ننا، نزیكه‌ى پێنج ملیار دینار…
Total
0
Share