مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گفتوگۆیان لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێرەوە کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە پێگەیشت و گفتوگۆیان لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر کرد.

مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، “لەگەڵ ژان ئیف لۆدریان گفتوگۆمان لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی هەولێر کرد و جەختمان کردەوە لێکۆڵینەوەکانی ئەو هێرشە کردەوە”.

سەرۆکی حکومەت دەڵێت، “باسمان لە پەیوەندیی بەهێز و لەمێژینەی گەلی کوردستان و فەرەنسا کرد”.

لە بەرواری 15ی شوبات ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی هەولێر کران و لەو موشەکانە دووانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتەخوارەوە و چەند موشەکێکیش لە ناوچەی نیشتەجێبوونەکان کەوتنە خوارەوە لە نزیک نوێنەرایەتییەکانی وڵاتان کە بووەهۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمال ڕەئوف: سەیرە لایەنێک بە فرمێسکی تیمساحی فەزڵی شۆڕشگێڕی بەسەر خەڵکی سلێمانیدا لێبدات

کەمال ڕەئوف، نووسەر و ڕۆژنامەنووس نووسینێکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەهیدبوونی غەزال مەولان نووسیوە و بە وردەکارییەوە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە.…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share