بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستی ئاشتی بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان درێژدەکەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر رایگەیاند، دەستی ئاشتی و برایەتی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیی و حزبەکانی کوردستان درێژدەکەم کە وڵاتەکەمان چاکبکەینەوە و خەڵکەکەمان ئاشتبکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتارێکدا کە لە رێورەسمی ساڵرۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر پێشکەشیکرد وتی، فەرماندە ئاکام یەکێک بوو لە باشترین فەرماندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵام ئەو تەنها فەرماندەی یەکێتی نەبوو فەرماندەی هەموو کوردستان بوو، خەباتی بۆ هەموو کورد دەکرد، بەشێکی سەرەکی بوو لە رێکخستنەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

باسیلەوەشکرد، فەرماندە ئاکام شەڕی دژی هەموو ئەو شتانە دەکرد کە دژی بیر و باوەڕەکانی بوون، ئەو هێزێکی بۆ بەجێهێشتووین کە هاوشێوەی لەم وڵاتەدا نییە، لێرەش پەیامێکم هەیە بۆیان، هەریەکەیان ئاکامێکن، بمێنن تا رۆژی قیامەت پشتیوانتان دەبم.

لە کۆتایی وتارەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد ئاماژەی بەوەکرد، دەستی ئاشتی و برایەتی بۆ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان درێژ دەکەم، بێن بەیەکەوە کوردستان چاکبکەینەوە، خەڵکەکەمان ئاشتبکەینەوە، ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە بەرەوپێشەوە بڕۆین، ئەوەشی ئامادەنییە دەبێت ئامادەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.

بابەتی پێشتر

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: لە كەركوك ئامادەكارییەكان بۆ رۆژی دەنگدان تەواوكراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی كە بریكارنامەی ساختەیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بەكارهێنابوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share