ئەمریكا.. هاوژینی “ئیمپراتۆرمان” دەستگیركرد

وەزارەتی دادی ئەمریكا ڕایگەیاند، “هاوژینەكەی خواكین جۆزمان، ئیمپراتۆری مادە هۆشبەرەكانمان دەستگیركرد.”

وەزارەتی دادی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “دەسەڵاتداران، ئێما كۆرۆنیل ئیسبۆرۆیان دەستگیركردووە كە هاوژینی خواكین جۆزمان ئیمپراتۆری مادە هۆشبەرەكانە كە بە “ئێل چاپۆ” ناسراوە.

ڕاشیگەیاند، “هاوژینی سەرۆكی پێشووی مافیای سینالوا، تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە بەقاچاخبردنی مەوادی هۆشبەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.”

ئێما كۆرۆنیل، تەمەنی 31 ساڵە و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی داڵاس لە باكووری ڤێرجینیا دەستگیركراوە.

“ئێل چاپۆ” گەورە مافیای مەكسیكی، تەمەنی 66 ساڵە و ساڵی 2016 دەستگیركرا، لەكاتێكدا ماوەی 15 ساڵ بوو هێزە ئەمنییەكانی مەكسیك و ئەمریكا بەدوایەوە بوون، مەكسیك پاداشتێكی بە بڕی 3.8 ملیۆن دۆلار و ئەمریكا بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت تەرخانكردبوو بۆ هەر كەسێك بتوانێت ناوبراو دەستگیربكات، یاخود زانیاریی وردیان پێبدات كە ببێتەهۆی دەستگیركردنی.

ئێما كۆرۆنیل بەرلەوەی شوو بە ئێل چاپۆ بكات شاجوان بووە، ماوەی پێنج ساڵە هاوسەرەكەی لە زینداندایە و ئێما بە بەردەوامی سەردانی كردووە و ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.

بابەتی پێشتر

دەروازەیەكی دیكەی سنووریی لەنێوان عێراق و ئێراندا داخرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی مونشنگلادباخی خنکاند و ڕیاڵ ئەسپە ڕەشەکەی ئیتاڵیای ڕاگرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share