ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداری سەدان سەرۆک و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی وێستمنستەری باوک لە لەندەنی پایتەخت، ڕێوڕەسمی پرسەی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی پێشووی بڕیتانیا دەستیپێکرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و نارۆهیتۆ ئیمپراتۆری ژاپۆن، چەندین سەرۆک و بەرپرسی دیکە وڵاتانی دیکەی جیهان بەشداری تێدادەکەن”.

شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا لە ڕێکەوتی 8 ئەیلول، لە تەمەنی 96 ساڵیدا، دوای مانەوەی 70 ساڵ لەسەر تەختی پاشایەتی بەریتانیا کۆچی دواییکرد.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە لە کەنیسەی وێستمنستەر بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بگوازرێتەوە بۆ کەنیسەی سانت جۆرج، لەوێ بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانی شاهانە لە نزیک شازادە فیلیپی هاوسەری بەخاکبسپێردرێت.

بەکۆتاییهاتنی بەخاکسپاردنی تەرمی شاژن، کۆتایی بە پرسەی فەرمی ئەو وڵاتە دێت کە ماوەی 10 ڕۆژە بەردەوامی هەیە.

بابەتی پێشتر

لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیارێکیدا ئەمریکا سەرکردەیەکی تاڵیبان ئازاد دەکات

بابەتی دواتر

دەستگیرا بەسەر 1350 پارچە كەرەستەی تایبەت بە ژنان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share