گەوهەرەکەی بایرن ئەو هەڵبژاردەیەی دیاریکرد کە یاری بۆ دەکات

موسیالا بڕیاریداوە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریبکات

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەڵمانیاوە ئاشکرایانکردووە، کە جەمال موسیالای یاریزانی لاوی یانەی بایرن میونشن بڕیاریداوە لە داهاتوودا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت، موسیالای تەمەن 17 ساڵ بڕیاریداوە لە داهاتوودا درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بپۆشێت، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، گاریس ساوزگەیتەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، کە چیتر بۆ هەڵبژاردەی ئینگلیزەکان یاریناکات.

موسیالا خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانییە و بۆ پێکهاتەکانی لاوانی ئینگلتەرا یاریکردووە، دەرچووی ئەکادیمیای باروکستادت فولدای ئەڵمانیە و دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای یانەی ساوزامپتنەوە کردووە، پاشان بۆ ئەکادیمیای یانەی چێڵسی و لە ساڵی 2019 درێسی لاوانی بایرن میونشنی پۆشیوە.

https://www.youtube.com/watch?v=djAxaRZBda8

ناوبراو بە درێسی پێکهاتەی یەکەمی یانە ئەڵمانیەکەوە 26 یاری ئەنجامداوە و لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان چوار گۆڵی تۆمارکردووە، لە توانایدایە لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەر و باڵی هێرشبەری چەپ یاریبکات، بۆ کۆتاجار لە ڕوبەڕوبوونەوەی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان یەکەم گۆڵی بەرانبەر لازیۆی ئیتاڵی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: دڵنیاین لەگەڵ بەغداد دەگەینە ڕێككەوتن

بابەتی دواتر

چاوەڕواننەکراو.. کریستیانۆ داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share