چاوەڕواننەکراو.. کریستیانۆ داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت

کریستیانۆ و لێپرسراوی کارەکانی بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێن

ڕۆژنامەنوسێکی ئیتاڵی سوپرایزێکی گەورە ئاشکرادەکات و دووپاتیدەکاتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆتایی وەرزدا دەیەوێت ماڵئاوایی لە یانەی یوڤانتۆس بکات.

ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی، فابیۆ سانتین بە میدیاکانی ئیتاڵیای ڕاگەیاندووە، ” کریستیانۆ داوای لە خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی کردووە لە کۆتایی وەرزدا کۆتایی بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بهێنێت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە”.

ئەم زانیارییانەی سانتین تاوەکو ئێستا لەلایەن هیچ پێگە و دەزگایەکی ڕاگەیاند، یاخود جەمسەری یاریزانەکە بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی

کریستیانۆ لە هاوینی 2018 بەبڕی 100 ملیۆن یورۆ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە یوڤانتۆس، بەپێی ئەو بۆندەی لەگەڵ خانمە پیرەکە واژوویکردووە تاوەکو 2022 لە ڕیزەکانی بیانکۆنێری بەردەوام دەبێت.

دۆنی پۆرتوگال لە تەمەنی 36 ساڵیدا و تاوەکو ئێستا بەدرێسی یانە ئیتاڵیەکەوە 117 یاری ئەنجامداوە، 90 گۆڵی تۆمارکردووە و 21 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

گەوهەرەکەی بایرن ئەو هەڵبژاردەیەی دیاریکرد کە یاری بۆ دەکات

بابەتی دواتر

ئێران جۆری ئەو موشەكە ئاشكرادەكات كە سلێمانی و موهەندس-ی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share