گەڕانەوەی فاتی دوادەکەوێت

ئەستێرەی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی لە تێپەڕاندنی پێکانەکەی سەرکەوتوو نەبووە و بەرامبەر قادش بەشداری ناکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆتیڤۆ، بڕیاربووە لە نوێترین یاریی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر قادش (18ی نیسانی 2022)، ئانسو فاتی لەپێکان چارەسەربێت و وەک یاریزانێکی یەدەگ لەو یارییەدا بەشداری بکات، بەڵام پلانەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە.

بەهۆی خاویی لە پڕۆسەی چارەسەربووندا، بڕیارە ئانسو فاتی ڕێکەوتی 24ی نیسانی 2022 بگەڕێتەوە، کە هەفتەیەک لە وادەی دیاریکراو زیاترە.

فاتی لەم وەرزەدا تەنها 10 یاریی بۆ یانە کەتەلۆنییەکەی کردووە، بەهۆی پێکانی بەستەری ئەژنۆکانی و نەشتەرگەرییەوە، یاریزانەکە لەم وەرزەدا نەیتوانیوە سوود بە یانە کەتەلۆنییەکە بگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

ئــەو كابینەیەی کەمترین متمانەی لای خەڵک هەیە

بابەتی دواتر

هاندەرانی یوڤانتۆس لە ئالێگری هەڵگەڕانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.…
Total
0
Share