ئەو تەلەفونەی کۆتایی بە ئیمپراتۆری تۆپی پێ هێنا

کەسانی نزیکی ئەدریانۆی بەرازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی ئینتەر میلان دووپاتیدەکەنەوە، دوای مردنی باوکی یاریزانەکە کۆتاییهاتووە.

خاڤێر زانێتی، ئەفسانەی ئەرجەنتین و بەڕێوەبەری ئێستای ئینتەر میلان لەبارەی ئەدریانۆی بەرازیلییەوە بە “توتۆ میریکاتۆ” دەڵێت، “ساڵی 2004 بوو ئەدریانۆم لە ژووری جلگۆڕینەکان بینی، لە بەرازیلەوە پەیوەندییەکی بۆهات، باوکی کۆچی دوایی کردبوو، دەستی کرد بە ناڵاندن و هاوارکردن، هەرگیز بە مێشکتاندا نایەت بە چ شێوەیەک هاواری دەکرد و دەیناڵاند، تاوەکو ئێستا سەداکەی لە هزرمدا ماوەتەوە”.

هەروەها دەڵێت، “لەدوای ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە هیچ شتێک وەک خۆی نەما، ئیڤان کۆردۆبا شەوێکی لەگەڵ ئەدریانۆ بەڕێکردبوو، پێیوتبوو، ئەدری تۆ تێکەڵەیەکیت لە ڕۆناڵدۆی دیاردە و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئاگاداریت خەریکە دەبیتە باشترین یاریزانی جیهان؟”.

لە کۆتاییشدا هەوڵەکانی یاریزانان و ئیدارەی ئینتەر میلان بۆ گەڕاندنەوەی توانا ناوازەکەی ئەدریانۆ شکستیانهێنا، نەیانتوانی بیگەڕێننەوە ئاستە ئاسییەکەی خۆی تاوەکو گەڕایەوە بۆ خولی بەرازیل و لەو وڵاتە چرای سەرکەوتنەکانی کوژایەوە.

بابەتی پێشتر

فاتی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

بابەتی دواتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ باڵیۆزى ئه‌مریكا: یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share