ڕیاڵ مەدرید بە بێدەنگی سێ بۆمبی گەورەی چاندووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سێ جەمسەرەوە هەوڵی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزانی گەورە و بەناوبانگ دەدات.

پۆرتاڵی “دیفێنسا سەنتراڵ” بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا تاوتوێی کڕینی سادیۆ مانێی سەنیگالی دەکات، دوای ئەوەی یاریزانەکە لە بایرن میونشن پەیوەندییەکانی تێکچووە و یانە باڤارییەکەش دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕوویدا دانەخستووە.

لەلایەکی دیکەوە، مایک ماکگراسی ڕۆژنامەنووس لە “تێلیگراف” ڕایگەیاندووە، کە یانەی شاهانە بە شێوەیەکی نهێنی دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ کردووە، ئەم گرێبەستەش نەخشەی بۆ کێشراوە لە هاوینی 2025 واژۆبکرێت.

هەوڵەکانی “مێرەنگی” لێرەدا ناوەستێت، بەڵکو فیلیپ کیسلەر، بەرپرسی دۆسیەی بایرن لە ڕۆژنامەی (تی زێد)ی ئەڵمانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵدان بۆ قایلکردنی جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی و ئەستێرەی بایرن میونشن، تاوەکو لە هاوینی 2025 جێگەی تۆنی کرووس بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share