چامپیۆنزلیگ، بێلینگهام لە لیڤەرپوڵ دووردەخاتەوە

زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، دەیانەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا جوود بێلینگهامی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەدەستبهێنن.

ئەستێره ئینگلیزییەکە بە چەندین یانەوە بەستراوەتەوە، دیارترینیان لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدریدن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانییەوە دەستکەوتووە، بێلینگهام نایەوێت ڕووبکاتە لیڤەرپوڵ، بەهۆی لاوازی ئەگەرەکانی بەشداریکردنی ئەو یانەیە لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستکردن لەگەڵ بێلینگهام نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، ڕەنگە بە پاداشتەکانەوە بگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ.

لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی “پریمەرلیگ”دایە و 12 خاڵ لەدوای تیپی چوارەمەوەیە، کە پلەیەکی مسۆگەرە بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

"قرشەکە" یاریزانێکی ئەتلەتی کردووەتە ئامانج و سیمیۆنی کلیلی گرێبەستەکەیە

بابەتی دواتر

د. بڕیار رەشید: سلێمانی دووبارە قوربانییە        

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share