ئێران دانوستان لەگەڵ عێراق دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی

وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات ئاشکرایکرد کە لەگەڵ کۆریای باشوور گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گەڕاندنەوەی یەک ملیار دۆلاری ئێران کە لەو وڵاتەیە، لەگەڵ عێراقیشدا بۆ ئەو مەبەستە لە دانوستاندان.

عەلی ڕەبیعی ڕایگەیاند، “لەگەڵ کۆریای باشوور و یابان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی تەواو، لەگەڵ هەریەکە لە عێراق و میرنشینی عومانیش لەدانوستانداین بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەو وڵاتانە”.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوریش ئاشکرای کە دوای ڕاوێژ لەگەڵ واشنتۆن پارە بلۆککراوەکانی ئێران دەگەڕێنینەوە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە لە کۆریای باشوور.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق: پرۆژەیاسای بودجە نەگەڕاوەتەوە پەرلەمان

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا.. هەوڵی بە جینۆساید ناساندنی کیمیایبارانی هەڵەبجە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق دیاریکرا

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسم عەوادیی وەک وتەبێژی حکومەتەکەی راسپارد. نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 121 دۆلار

سەرەڕای دابەزینی و سووربوونی پێنوێنییەكانی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 121 دۆلار مایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی…
Total
0
Share