پەرلەمانی عێراق: پرۆژەیاسای بودجە نەگەڕاوەتەوە پەرلەمان

بەشیر حەداد ڕایگەیاندووە، وێنەی كۆتایی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق نەگەڕاوەتەوە پەرلەمان، ئاشكراشیكردووە، شاندەكەی هەرێم دەگەڕێنەوە بەغداد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات، ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا وێنەی كۆتایی یاسای بودجە نەگەڕێندراوەتەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و لیژنەی دارایی”.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دەگاتە بەغداد بۆ تەواوكردنی دانوستانەكان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش باس كراوە، ئومێد دەكات كە هەولێر و بەغداد بگەن بە ڕێككەوتن و بودجەی عێراق پەسەند بكرێت.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئێران دانوستان لەگەڵ عێراق دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: غاز هەناردە دەكەین

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی دەرەوە…
Total
0
Share