ئێران دانوستان لەگەڵ عێراق دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی

وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات ئاشکرایکرد کە لەگەڵ کۆریای باشوور گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گەڕاندنەوەی یەک ملیار دۆلاری ئێران کە لەو وڵاتەیە، لەگەڵ عێراقیشدا بۆ ئەو مەبەستە لە دانوستاندان.

عەلی ڕەبیعی ڕایگەیاند، “لەگەڵ کۆریای باشوور و یابان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی تەواو، لەگەڵ هەریەکە لە عێراق و میرنشینی عومانیش لەدانوستانداین بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەو وڵاتانە”.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوریش ئاشکرای کە دوای ڕاوێژ لەگەڵ واشنتۆن پارە بلۆککراوەکانی ئێران دەگەڕێنینەوە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بۆ گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە لە کۆریای باشوور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی دەوڵەت: پێویستە باجە فیدراڵییەکان و رسوماتەکان بەشێوەیەکی تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی

ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریدا کە پێویستە کۆی داهاتەکان بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی، پاشان بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی و بەپێی…
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share