بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانین و پارەی ساختەی عێراقی و چەکی بانکی تمەنی ساخستەیان پێبووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیس کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگه‌یشت له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه پاره‌ی ساخته‌یان پێیه و ده‌یانه‌وێت له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وە، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و توانیان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی ده‌ستگیربكه‌ن كه زیاتر له 7 ملیۆن دیناری په‌نجا هه‌زاری ساخته‌یان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بانكی 10 ملیۆن تمه‌نی”.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو دوو کەسە کە هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانی بوون، ویستویانە بە چەند ڕێگەیەک ئەو پارە ساختانە ساخ بکەنەوە.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ( س، س) له‌دایكبووی 1994 و ( ب، م) له‌دایكبووی 1990 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.