لە سنووری ماوەت نۆ راوچی دەستگیرکران

 لە سنووری قەزای ماوەت نۆ راوچی لە کاتی راوە ماسیدا دەستگیرکران و دەستیشبەسەر ژمارەیەک کەرەستەی راوکردندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە دواى وەرگرتنى زانیارى لەسەر چەند راوچیەک کە سەرقاڵى راوکردن بوون لە  سنوورى گوندەکانى (غەزێنە و چەمى دوو ئاوان) لە ئەنجامى سێ دەرچوونى جیاوازى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى  دارستان و ژينگه ماوەت توانيان نۆ تۆمەتبار ده ستگيربكەن كه سه رقاڵى راوکردنى ماسي بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەستبەسەر بەسەر یەک چەکى تاپڕ لەگەڵ سێ فیشەک و سێ لایت و13  تۆڕ و19  قولاپ و سێ کیلۆ ماسی راوکراودا گیراوە”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share