كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، سزاكانی سەر ئێران لانابەن تا ئەوكاتەی دەرئەنجامی هەندێك گفتوگۆیان لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆم بۆ ڕوون دەبێتەوە.
جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپیی ئەمریكا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “پلانمان نییە سزاكانی سەر ئێران لاببەین، تا دەرئەنجامی وتووێژەكانمان لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی بۆ ڕوون نەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “وتەكانی خامنەئی هیچ لە هەڵوێستمان بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت”.
جین ساكی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “سیاسەتمان بەرامبەر ئێران پرسێكە پێویستی بە كۆبوونەوەی ناوخۆییە، ڕاوێژ لەگەڵ كۆنگرێسیش دەكەین بۆ ئەو پرسە”.