سیناتۆرێكی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت، هێرشە موشەكییەكانی سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە عێراق، “ئێران ئەنجامیداوە و بایدنی تاقیكردووەتەوە”.
ڕۆژی شەممە 20ی شوبات، چوار موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەدین و لە چواردەوری بنكەكە كەوتنە خوارەوە.
سەبارەت بەو هێرشە موشەكییانەش، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات، ماركۆ ڕۆبیۆ، سیناتۆری ئەمریكی سەربە كۆمارییەكان ڕایگەیاندووە، “هێرشەكانی سەر بنكەی بەلەد لە عێراق، لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون و ئەو وڵاتە مەبەستی بووە جۆ بایدن تاقی بكاتەوە”.
هێرشەكانی سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد، پاش چەند ڕۆژێكی كەم هاتن لە هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كە زیانی گیانیشی بەدوادا هات.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمشەو، ژمارەیەك كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداد كران.