بڕیارێكی نوێ لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلەوە دەدرێت

حكومەتی عێراق بڕیاریدا ڕێگە بە هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبیلانە بدرێت كە توشی ڕووداو بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “دوای ئەوەی چەندین جار داواكارین ئاڕاستەی لایەنە فەرمییەكان كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 435ی لیژنەی كاروباری ئابوری بۆ ساڵی 2018 كە ڕێگری دەكات لە هێنانەناوەوەی ئۆتۆمبیلی زیانبەركەوتوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری 57ی ساڵی 2021ی دەركرد و ڕێگە بە هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەدات.”

ڕوونیشیكردەوە كە بڕیارەكە تەنها هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەگرێتەوە كە مۆدێلەكانیان ڕێگەپێدراون و دەبێت ئەو ئۆتۆمبیلانەی توشی ڕوداو بوون و هاوردە دەكرێن، لە ناوخۆی عێراقدا چاكبكرێنەوە، ئامانجیش لەو بڕیارە، دابینكردنی هەلی كارە بۆ پیشەوەرەكان.

ساڵی 2018 دەسەڵاتدارانی عێراق هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی زیانبەركەوتووی ڕوداوی هاتوچۆیان قەدەغەكرد، بەڵام لە ماوەی ڕابردودا و بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بڕیاردرا لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە.

بابەتی پێشتر

سیناتۆرێكی ئەمریكی باس لە هێرشە موشەكییەكانی ناوخۆی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

باڵەخانەیەكی مێژوویی بە تێچووی 400 هەزار دۆلار گوازرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share