دامەزراوەیەكی دارایی ئەمریكی پێشبینی دەكات نرخی نەوت لە ئەمساڵدا 75 دۆلار تێپەڕێنێت

دامەزراوەیەكی دارایی ئەمریكی پێشبینی دەكات، لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، بەهای نەوت بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات.

دامەزراوەی گۆڵدمان ساكسی ئەمریكی، پێشبینی كردووە، تا كۆتایی مانگی تەموزی ئەمساڵ خواستی وڵاتانی گەورە بەكاربەری نەوت لەسەر ئەو سوتەمەنییە زیاد بكات و دۆخی بازاڕی نەوت وەك پێش كۆرۆنای لێ بێتەوە.

ئەو دامەزراوەیە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت، پابەندبوونی وڵاتانی خاوەن نەوتە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.

گۆڵدمان ساكس پێشبینی كردووە تا ئەو بەروارە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاو 70 دۆلار تێپەڕێنێت و لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵیشدا لە 75 دۆلار تێپەڕێت.

گۆڵدمان ساكس، دامەزراوەیەكی ئەمریكییە لە بواری خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانی دارایی كاردەكات، بەناوبانگترین دامەزراوەی داراییە لە ئەمریكا و بە یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی ڕاوێژكاریی دارایش دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

چین گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی ئاسن بووە لە 2020دا

بابەتی دواتر

عێراق.. دابەشكردنی موچە دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ لە بازاڕەکانی دراو لە عێراقدا بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share