ڕوبەڕوی کێ دەبێتەوە و کەی؟ خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤ دەگەڕێتەوە (UFC)

 

جەنگاوەری ناوداری بواری هونەرە جەنگییە هەمەجۆرەکان، حەبیب نور محەمەد دەگەڕێتەوە ناو حەلەبە و ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێز بەرانبەر جاستن گایزچی ئەمریکی ئەنجامدەدات.

(24)ی تشرینی یەکەم (ئەم مانگە)، نۆرماگۆمۆدۆڤی ڕووسی دەگەڕێتەوە ئۆکتاگۆن و لەسەر پشتوێنی پاڵەوانی جیهان ڕوبەڕوی جاستن گایزچی جەنگاوەری ئەمریکی دەبێتەوە.

بڕیارە لە پاڵەوانیەتی (UFC٢٥٤) لە دورگەی ئاس لە ئیمارات، لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی دووەم “فایت ئایسلاند” چەند بەریەککەوتنێکی بەهێز ڕووبدات، یەکێک لەوانە یەکەمین دابەزینی خابیبە دوای دابڕانێکی درێژخایەن.

جەنگاوەرەکەی داغستان بڕیاربوو لە ڕابردوودا بگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و لەدەستدانی باوکییەوە ماوەیەکی دوورودرێژ بە پشتوێنی پاڵەوانی جیهانەوە دوورکەوتەوە، گەڕانەوەی لە ئیمارات دەبێتە ڕووداوێکی گەورە و هەواداران بەپەرۆشەوە چاوەڕوانیدەکەن.

ڕوبەڕوبوونەوە لە ناوچەی یاس بە ئامادەبوونی ستافە وەرزشییەکان و داوەران سازدەکرێت و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هاندەران ئامادەی چالاکییەکان نابن.

لە 24ی تشرینی یەکەمی 2020 خابیب کاتژمێر (9:00) ڕوبەڕوبوونەوەی کێشی “لایتوایت” بەرانبەر گایزجی ئەنجامدەدات و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی دیکەش لە لیستی یارییەکاندا ئامادەکارییان بۆکراوە، یەکێک لەوانە دابەزینی نێوان ئەلیکساندەر ڤۆڵکۆڤ و واڵت هاریسە.

چالاکییەکانی “فایت ئایسلاند” لە ئەپلیکەیشنی “ئو ئێف سی ئارابیا”و لەسەر ئاستی تەلەفیزیۆنیش کەناڵی ئەبوزەبی سپۆرت پەخشدەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

ئێران دەرگا بەسەر ئەرمینیادا دابخات پێدەچێت لە بێ کەسیدا جەنگەکە بدۆڕێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: عێراق لە ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ پلەی دووەمی گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share