مانچستەر یونایتد لەبارەی مارتیالەوە بڕیاری کۆتاییداوە

ئیدارەی یونایتد بڕیاری فرۆشتنی ئانتۆنی مارتیالیان داوە

سەرچاوەکانی هەواڵ زانیاری نوێ دەربارەی پلانەکانی یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 ئاشکرادەکەن.

ماڵپەری دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە لە دوای شکستی یونایتد لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان بەرانبەر لیستەر سیتی، بەڕێوبەرانی یانە چەند بڕیارێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان دەربارەی گواستنەوەکان دەرکردووە.

یەکێک لە بڕیارەکان پەیوەندیداربووە لە داهاتووی ئانتۆنی مارتیالی هێرشبەری فەرەنسی، کە لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا خراپترین ئاستی نیشانداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوبەرانی ڕێد دێڤڵز بڕیاریانداوە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بە یانەیەکی دیکە بفرۆشن سەرەرای ئەوەی هاوینی 2023 بۆندەکەی کۆتاییدێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک بە فەرمی بۆندیان پێشکەشنەکردووە.

مارتیال لە هاوینی 2015وە لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە مان یونایتدەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 258 یاری کردووە و 78 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

کارڤاخال (14) ڕۆژ ئامادەکاری دەکات بۆ سێ یارییە گەورەکە

بابەتی دواتر

چیرۆکی مۆرینیۆ و سێوە گەنیوەکە کۆتایی نەهاتووە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share