یوڤانتۆس دەرگای بۆ ڤلاهۆڤیچ کردەوە

ئیدارەی نوێی یانەی یوڤانتۆس دەرگای گواستنەوەی بۆ دوشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی کردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس لاری نەبوونیان لە فرۆشتنی دوشان ڤلاهۆڤیچ نیشانداوە، خواستیشیان لەسەر (70) ملیۆن یورۆ بووە کە هۆکارێکە بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی کێشە داراییەکان.

تاوەکو ئێستا یانەکانی چێڵسی، بایرن میونشن، تۆتنهام ئۆگفەریان پێشکەش بە یوڤێ کردووە، بەڵام وەڵامی یەکلاکەرەوە نەدراونەتەوە، چونکە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە پێیانوایە پاریس سان جێرمان دێتە نێو هاوکێشەکەوە و گرێبەستی بەهێزتر پێشکەش دەکات.

ڤلاهۆڤیچی تەمەن 23 ساڵ لە پێگەی هێرشبەریی سەرەڕم یاری دەکات، تاوەکو ئێستا 220 یاریی کردووە و 95 گۆڵ و 16 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

شاندی یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

چاڤی بۆ لاپۆرتا: ئەم سێ یاریزانەم بۆ بکڕە دەبینە پاڵەوان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ توشی شکست بوو

لەهەفتەى 11ی خولی ئینگلتەرا ئارسیناڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بووە میوانی یانەى نیوکاسڵ. ئارسیناڵ توشی شکست هات و بە…
Total
0
Share