جامی سوپەری ئیتاڵیا لە سان سیرۆ دەكرێت

ڕایەڵەی خولی ئیتاڵیا ئاشكرایكرد، یارییەكەی نێوان ئینتەر میلان و یوڤانتۆس لەجامی ‏سوپەردا لە سان سیرۆ بەڕێوەدەچێت.‏

ئینتەر میلان وەك پاڵەوانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یوڤانتۆسیش وەك پاڵەوانی جامی ‏ئیتاڵیا بەرامبەر یەكتر یاریدەكەن.‏

یارییەكەیان لە 12ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە یاریگای سان سیرۆ لە شاری ‏میلانۆ بەڕێوەدەچێت.‏

ڕایەڵەی خولی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەداوە، لەكاتی یەكسانبوونی هەردوو یانەكە، پەنا بۆ ‏كاتی زیادكراو دەبرێت، ئەگەر هەر یەكلانەكرایەوە، بە لێدانی یەكلاكەرەوە پاڵەوان ‏دیاریدەكرێت.‏

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی بەرشلۆنە لە پێكان چاكبوونەتەوە

بابەتی دواتر

تەنها دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید كۆرۆنایان ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share