نرخی نەوت بەهۆی گەڕانەوەی هێواشی نەوتی ئەمریکا بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات بەرزبووەوە و ئەمەش بەهۆی وردە وردە گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکی کە بەهۆی ئەو دۆخی سەرما و بەستنەی ڕووی لەو وڵاتە کردووە ڕاگیرابوو، هەروەها هۆکارێکی دیکەی گەڕانەوەی خواستە لەسەر نەوت.   

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 76 سەنت و ڕێژەی %1.2 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 63.86 دۆلار، دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا نرخەکەی بەڕێژەی %1 بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 74 سەنت و ڕێژەی %1.3 بەرزبووەوە و گەیشتە 60.04 دۆلارلە کاتێکدا لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بەڕێژەی %0.4 نرخەکەی دابەزی.

شیکەرەوەکانی بواری وزە باس لەوەدەکەن کە ئەو سەرما و بەستنەی ڕووی لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا کردووە کاریگەری کردووەتە سەر ڕاگرتنی بڕی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕؤژێکدا هەروەها بڕی 21 ملیار پێ سێجا گازی سروشتی کە لە کێڵگەکانی ئەو وڵاتەوە دەخرانە بازاڕی نەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی…
زیاتر ببینە

ئیمانوێڵ ماکرۆن: بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەین

ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بکەین بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئـ.ـێران بەشداردەبین. ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری…
Total
0
Share