وەزیری ناوخۆی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشە لە مەخمور دەکات

وەزیری ناوخۆی تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشەی لە کەمپی مەخمور کرد و ڕایگەیاند، “مەخمور ناوەندی پێگەیاندنی منداڵەکانی پەکەکەیە”.

سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا 21 ی شوبات ڕایگەیاند، “پەکەکە لە چیای گارە هەموو ناوەندەکانی تەندروستی و ئابوریی و پەروەردەی چەکداری داناوە و گارەش بووەتە لینکی پەیوەندی نێوان پەکەکە و سوریا”.

سۆیلۆ ڕاشیگەیاندووە، “بەڵێنێکمان لەبارەی چیای گارەوەدا، بەڵام نەمانتوانی بیبەینە سەر، هەرچەندە سورین لەسەر کوشتن و پارچە پارچەکردنی موراد قەریلان و هاوڕێکانی”.

وەزیری ناوخۆی تورکیا وتوشیەتی، “پەکەکە لە مەخمور منداڵەکانی پەروەردە دەکات تا دواتر بەرەو قەندیل و گارە و سوریا بڕۆن و دژایەتی تورکیا بکەن”.

سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە دوای کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان، چەندینجار نەیتوانیوە توڕەی خۆی بشارێتەوە و تا ئاستی “جنێودان” توڕەبووە، لەم چاوپێکەوتنەی کۆتایشیدا چەند جارێک “جنێوی دژی پەکەکە بەکارهێنا”.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەولێر لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددان

بابەتی دواتر

ئەستۆن ڤێلا 1-2 لیستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share