فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان کارادەکرێت

لە ئەمڕۆوە فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان کارادەکرێت و کرێنشینان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “کاراکردنی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تا 1 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی یاسای نیشتەجێبوون خاڵبەندی بۆ فۆڕمەکان دەکرێت و دواتر لە رێگەی لیژنەیەکەوە خاڵبەندییەکە پەسەنددەکرێت و بەسەر کەسانی شایستەدا دابەشدەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “بەشێک لە یەکەکان تەواوبووە، بەشێکی دیکەشیان تەواونەبوون و چاوەڕواندەکرێت تا چەند ساڵی داهاتوو تەواوبکرێن و بەسەر کرێنشینان دابەشبکرێن”.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی: لیژنەیەک بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبهێندرێت کە ئاراستەی نێچیروان هەرکی کراون

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەژێر ناوی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی قەزای خەباتی یەکێتی،…
زیاتر ببینە

د. ئازاد مستەفا: ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپی نەبێت، دەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپی نەبێت ،دەبێت نەخۆشخانەكانی دابخات. د. ئازاد…
Total
0
Share