شاندەكەی حكومەتی هەرێم لە بەغداد گەڕانەوە و “ترس لە پابەندنەبوونی هەولێر هەیە”

چەند میدیایەكی عێراقی ئاماژەیان بەوەكردووە، شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر، باس لە گەیشتن بە ڕێككەوتنیش كراوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی بەشێك لە میدیاكانی عێراق كە ئەمشەو 21ی شوبات بڵاویانكردووەتەوە، شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغداد بوون، گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر.

ئاماژە بەوەشكراوە، شاندەكە بە جۆرێك لە جۆرەكان، سەبارەت بە پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، گەیشتووەتە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق.

سەرچاوەیەكی باڵاش بە پێگەی دیجلەی ڕاگەیاندووە، “قوباد تاڵەبانی توانیویەتی سەبارەت بە پشكی هەرێم و ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و ناوخۆ لایەنە عێراقییەكان ڕازی بكات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییەكانی عێراق ترسیان لەوە هەیە هەرێم پابەندنی بەڵێنەكانی نەبێت”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. سوپای تورکیا چی لەدوای خۆی جێهێشت لە چیای گارە؟

بابەتی دواتر

وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم سێ موچە بەیەکەوە دابەشدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share