لە دهۆک ژنێکی 23 ساڵ هاوسەری پێشووی کوشت

لە ناو شاری دهۆک بەیانیی ئەمڕۆ، دوای دروستبوونی کێشە و ناکۆکی هاوسەری پێشووی خۆی کوشت.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی دهۆک، لە کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی رەزا لە ناوەندی شاری دهۆک، بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان ژن و پیاوێک، ژنەکە پیاوەکەی بە چەقۆ کوشتووە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای رووداوەکە دەرکەوتووە، ئەو دووکەسە پێشتر هاوسەری یەکتر بوون و پێش ماوەیەک جیابوونەتەوە.

ژنەکە تەمەنی 23 ساڵە و هاوسەرەکەشی تەمەنی 34 ساڵ بووە، دوای رووداوەکە ژنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

ئێستا ژنەکە بەپێی یاسا راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لیژنە پێکدەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستاکەی قوتابخانەی ڕازاوەی کچان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن. ڕۆژی…
Total
0
Share