وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی شۆفێریی بیانیی دەرچوو.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیان، رۆژی 3ی ئازاری 2026 بە واژووی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2026 بڵاوکرایەوە کە هەمواری یەکەمی رێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێریی ژمارە (11)ی ساڵی 2024ە.
لەو رێنماییە نوێیە لەبەر رۆشنایی یاسای عێراقی فیدراڵ ژمارە (30)ی ساڵی 2015 تایبەت بە چوونەپاڵی کۆماری عێراق بۆ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی هاتوچۆ لەسەر رێگەکان ساڵی 1968 و تەواوکەرەکەی (رێککەوتننامەی ئەوروپیی ساڵی 2006)، میکانیزمی نوێ خراوەتەڕوو بۆ پەسندکردنی مۆڵەتی شوفێریی بیانیی، چۆنیەتیی پێدانی مۆڵەتی شوفێریی کوردستان لەسەر بنەمای مۆڵەتی شوفێریی بیانیی بە هاوڵاتییانی بیانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، کارمەندان و ستافی دیپلۆماسی و کونسوڵگەریی و کارمەندانی دەستە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەندامانی خێزانیان کە لەگەڵیاندا نیشتەجێن، هەروەها بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کوردستان کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێریی بیانین لەو وڵاتەی لێی نیشتەجێن و دەیانەوێت مۆڵەتی هەرێمی کوردستان دەربکەن.
رێنماییەکە لەم لینکەدایە