شۆفێرێک دوای دوو کاتژمێر لە مردنی لە ئۆتۆمبیلەکەی دەرهێنرا

وێنە: ئەرشیف

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شۆفێرێک کە بارهەڵگرێکی پێبووە دوای گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ لە ڕێگەدا کۆنترۆڵی لە دەستداوە و دوای دوو کاتژمێر توانراوە دەربهێنرێت، بەڵام پێشتر گیانی لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ی شوبات، لەسەر ڕێگەی مەرزی کێلێ هاوڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێ بووە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و پاشان وەرگەڕاوە، دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە لایەن هێزەکانمان بە هاوکاری هاوڵاتییان دەرهێندراوە و بەڵام گیانی لەدەستداوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ” شۆفێرەکە دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بە وتەی کەسوکارەکەشی ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە ویستویەتی بارێکی تەماتە لە مەرزەکە بگوازێتەوە بۆ هەولێر و لە لۆفەیەکی نزیک مەرزەکە وەرگەڕاوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە”.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانان لەبارەی ئەرک و ژمارەی هێزەکانیانەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕونکردنەوە دەدەن

بابەتی دواتر

"دوو تیرۆریستی مەترسیدار" لە كەركوك دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابان شەدەڵە: ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوانانی بادینانیان كردووە

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینانیان …
Total
0
Share