هاوپەیمانان لەبارەی ئەرک و ژمارەی هێزەکانیانەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕونکردنەوە دەدەن

وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لەبارەی ئەرک و ژمارەی هێزەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە ژمارە و بنکە سەربازییەکانیاندا ڕوینەداوە.

كۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە باکوری سوریا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاومان نەکردووە و بەردەوامین لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا”.

وتەبێژی هاوپەیمانان ڕاشیگەیاندووە، “بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی باکوری سوریا و ئەو ناوچانەی هاوبەشن لەگەڵ هەسەدە، بەردەوام کاروانی سەربازیی دێت و دەچێت و بە چری چاودێری جوڵەکانی داعش دەکرێت”.

هەفتەیەک پێش ئێستا حکومەتی سوریا ڕایگەیاندبوو، سوپای ئەمریکا لەژێر پاساوی هاوپەیمانی دژی داعش هێزی زیاتری ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان و ڕۆحانی جەختیان لەسەر هەماهەنگیی نێوانیان كردەوە

بابەتی دواتر

شۆفێرێک دوای دوو کاتژمێر لە مردنی لە ئۆتۆمبیلەکەی دەرهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار