“دوو تیرۆریستی مەترسیدار” لە كەركوك دەستگیركران

پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق ئاشكرایكرد، دوو كەسیان لە سنووری پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە و بە “مەترسیدارترین تیرۆریست ناوی بردوون”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو 21ی شوبات، پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، “دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە كەركوك دەستگیركراون”.

پۆلیسی فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەشكردووە، “بە پاڵپشتی زانیارییە هەواڵگرییەكان تیمەكانی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق توانییان دوو مەترسیدارترین ئەندامی داعش لە قەزای عەباسی لە كەركوك دەستگیر بكەن كە لەلایەن دادگاوە بە مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “یەكێك لەو تیرۆریستانە كە ناوی ئەبو خەتاب بووە، لە سنووری پارێزگاكانی دیالە و كەركوك كاری بۆ داعش كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مونا یاقوو: بڵاوبوونەوەی رەفتاری نائەخلاقی لە شەقامەکانی عەینکاوە لە نیوەشەودا جێگای قبووڵ نییە

مونا یاقوو سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، بڵابوونەوەی رەفتاری نائەخلاقی لە شەقامەکانی عەینکاوە لە کاتەکانی نیوەشەو و چەندین…
زیاتر ببینە

مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق، مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق،…
Total
0
Share