ترەمپ لە بایەخی كۆرۆنای كەمكردەوە

US President Donald Trump uses his cellphone as he holds a roundtable discussion with Governors about the economic reopening of closures due to COVID-19, known as coronavirus, in the State Dining Room of the White House in Washington, DC, June 18, 2020. (Photo by SAUL LOEB / AFP) (Photo by SAUL LOEB/AFP via Getty Images)

سەرۆكی ئەمریكا داوا دەكات ژیان لەگەڵ كۆرۆنادا بەردەوام بێت، هاوشێوەی ئەنفلۆنزایەك ناوزەندی دەكات كە “ڤاكسینیشی هەیە و ساڵانەش هەزاران كەس دەكوژێت”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پاش دەرچوونی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم لە تویتێكدا وتی، “وەرزی ‘ئەنفلۆنزا’ هەڵامەت بەڕێوەیە، ساڵانە خەڵكێكی زۆر كە زۆرجار دەگاتە 100 هەزار كەس بەهۆی ئەنفلۆنزاوە دەمرن لەكاتێكدا ڤاكسینیشی هەیە، ئایا بەهۆیەوە هەستاوین بە داخستنی وڵاتەكە؟، نەخێر”.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئێمە فێربوین بژین لەگەڵیدا، هەروەك چۆن دەبێت فێربین بژین لەگەڵ كۆرۆنادا، لەكاتێكدا لە هەندێك وڵات زیانەكانی كەمترن”.

بابەتی پێشتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی یوڤانتۆس بۆ وەرزی نوێ، بە ئامادەبوونی پێرلۆ و کریستیانۆ

بابەتی دواتر

سەرۆککۆماری عێراق و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرزییەك چەندین هاوڵاتی كوێردەكات

لەدەستدانی بینایی بەهۆی دەرزیلێدانەوە سەریهەڵدایەوە، چەند هاوڵاتییەك بیناییان لەدەستداوە و كاردانەوەی توندی لێكەوتووەتەوە. بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك نەخۆش لە…
Total
0
Share