کام خاڵانەی سەر پێستت مەترسیدارن؟

زۆرینەمان خاڵێک یان زیاتر بە جەستەمانەوە هەیە، بەشێکیان ئەوانەن کە لە لەدایکبوونەوە پێمانەوەیە بەشێكیشیان ئەوانەن کە لە ماوەی تەمەنماندا بە هۆکاری جیاواز دروستبوون، پزیشکێکی پێستیش ئەو جۆرە خاڵانە ئاشکرادەکات کە مەترسیدارن.

ئۆلگا ماشاکۆڤا پزیشکی پێست دەڵێت، “هەموو ئەو خاڵانەی لەدوای لەدایکبوون لەسەر پێستمان دروست دەبن مەترسیدارن، بەڵام ئەوانەی لەپێش لەدایکبوونەوە پێمانەوەیە هیچ مەترسییەکیان نییە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو خاڵانەی لە دوای لەدایکبوون دەردەکەون لە کاتێکدا مەترسییەکەیان جدی دەبێت کە ئازاریان هەبێت یان هەو بکات یان رەنگی بگۆڕێت یان قەبارەی بگۆڕێت”.

ئاشکراشیکرد، “هەر کاتێک یەکێک لەو نیشانانەی سەرەوە لە خاڵەکانی سەر جەستەت دەرکەوتن پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەر حەوت کەسێک یەکێکیان تووشدەبن.. خواردنەوەی کحول تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان خواردنەوە کحولییەکان و تووشبوون بە شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە و بەوپێیەش خواردنەوە کحولییەکان ئەگەری تووشبوون بە…
Total
0
Share