(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان دێربی گەورەی لە میلان بردەوە و لە لوتکەدا جێگیربوو

دێربی میلان لە بەرژەوەندی ئینتەرمیلان کۆتاییهات

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 23ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر میلان تۆمارکرد.

میلان لە سان سیرۆ میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی ڕکابەری مێژوویی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی نێراتزۆری لە خولەکەکانی پێنجی تایمی یەکەم و 57 و 66 لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز (دوو گۆڵ) و ڕۆمێلو لوکاکۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر ژمارەی خاڵەکانی لە کۆی 23 یاری وەرزی 2020/2021 گەیاندە 53 و لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە جیاوازی چوار خاڵ پێش ئەی سی میلانی ڕکابەری کەوت، لە بەرامبەردا ئەستێرەکانی ڕۆسۆنێری بە 49 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدا جێگیربوون.

https://streamable.com/6m29l7

ئینتەرمیلان لەم وەرزەدا 16 بردنەوە و پێنج یەکسانبوون و دوو دۆڕاندنی تۆمارکردووە، لە تۆماری گۆڵیشدا 56 گۆڵیان تۆمارکردووە و 24 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

لەسەر ئاستی گۆڵکارانی کالچیۆ، بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە لوکاکۆ ڕێژەی گۆڵەکانی بۆ (17) گۆڵ زیادکرد و پێش کریستیانۆی پۆرتوگالی کەوت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتێکی هەرێم دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ئەردۆغان و ڕۆحانی جەختیان لەسەر هەماهەنگیی نێوانیان كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share