فیفا جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕادەگرێت؟

“فیفا” داوای ئاگربەست لە ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالی قەتەردا.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان داوای لە حکوومەتی ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد، لە ماوەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالدا ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ ڕابگەیەنن.

ئینفانتینۆ لە لێدوانێکدا بۆ سەرکردەکانی گرووپی (جی 20)ی ئابووری جیهانی لە دوورگەی بالی لە ئەندۆنیسیا دەڵێت، “مۆندیال سەکۆیەکی ناوازەی بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی فەراهەم کردووە، نزیکەی پێنج ملیار کەس لە تەلەفزیۆنەکانەوە بینەری مۆندیال دەبن، بانگەوازی من بۆ هەمووتان ئەوەیە کە ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی یەک مانگ ڕابگەیەنن، ئەو ماوەیە ببەخشن بە مۆندیال.”

هەروەها دەڵێت، “ئێوە سەرکردەی جیهانن، تواناتان هەیە کاریگەریی لەسەر ڕەوتی مێژوو دروست بکەن، فەرموون لەپێناو تۆپی پێدا ئاشتی بەرقەرار بکەن.”

بابەتی پێشتر

پەرلەمان پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاریی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

ڤایرۆسی چاوپێکەوتنەکەی کریستیانۆ لە پۆرتوگال دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share