(ڤیدیۆ) مان سیتی یەکەمین ناسناوی چامپیۆنزلیگی لە مێژوویدا بەدەستهێنا

ئەمشەو شەممە، یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی مانچستەر سیتی کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێز و یەکلاکەرەوەدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای “ئەتاتورک ئارینا” لە ئیستانبوڵ ڕووبەڕووی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بووەوە.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکی 68 بە لێدانێکی بەهێز لەلایەن ڕۆدری-یەوە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە، مانچستەر سیتی یەکەم ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی لە مێژوویدا دەستەبەرکرد.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی سێیەم جامی چامپیۆنزلیگی خستە هەگبەی دەستکەوتەکانییەوە، کۆی گشتی ناسناوەکانیشی گەیاندە (37) لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ یانەکانی بەرشلۆنە، بایرن میونشن، مانچستەر سیتی.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

د. نەرمین مەعروف: پێشنیازەكەی یەكێتی لەبارەی بودجەی پارێزگاكانەوە پەسەندكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share