بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو میلانی توڕەکرد

خاوەنی یانەی ئەی سی میلان، جێری کاردینالی لە دوایین کۆبوونەوەدا دەستبەرداربوونی لە پاولۆ ماڵدینی و فریدریک ماسارای بەڕێوەبەرانی یانەکە ڕاگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، جێری کاردینالی خاوەنی ئەی سی میلان هەریەک لە پاولۆ ماڵدینی و فریدریک ماسارای بەڕێوەبەرانی یانەی ئاگادارکردووەتەوە، کە بۆ وەرزی نوێ لە ئەرکەکانیان بەردەوام نابن.

ماڵدینی پێگەیەکی ئەفسانەیی لەنێو هاندەران و یاریزانانی “ڕۆسۆنێری”دا هەیە، هەروەها پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ یاریزاناندا پێکهێناوە، ئەوەش وایکردووە چەندین یاریزان لە نموونەی مایک ماینان و تیۆ هێرناندێز و ڕافائێل لیاو و زۆرینە بە بڕیارە چاوەرواننەکراوەکە قایل نەبن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بڕیارەکەی کاردیناڵی لە داهاتوودا کێشەی ناوخۆیی گەورە دروستدەکات و ماڵی میلانی دەخاتە سەر ئاگر.

بابەتی پێشتر

(48) کاتژمێر بۆ مێسی و کریستیانۆ جوڵەی تێکەوت

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: وڵاتەکەم پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share