مباپێ یەکەم داواکاری لە پاریس کردووە: ئەو دوو یاریزانە بکڕن

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای واژۆ کردنی گرێبەستی دوو یاریزانی لە یانە فەرەنسییەکە کردووە.

ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ و پاریس سان جێرمان دوای جێبەجێکردنی چەندین مەرجی یاریزانەکە بووە، تەنانەت مافی ئەوەی پێدراوە داوای گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەری نوێ بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، یەکەمین داواکاریی مباپێ لە ئیدارەی پاریس، کڕینی دوو یاریزان بووە کە پەیوەندیی هاوڕێیانەی توندوتۆڵی لەگەڵیاندا هەیە.

ناسڕ خلێفی و کیلیان مباپێ، ساتی ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ

یەکەم داواکراو عوسمان دێمبیلی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەیە، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە نوێ نەکردووەتەوە.

دووەم داواکراویش ئاوریلیس چوامینیی ئەستێرەی یانەی مۆناکۆی فەرەنسییە، کە بە هەمانشێوە لەلایەن ڕیاڵ مەدرید و چەند یانەیەکی دیکەوە داواکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
Total
0
Share