کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یاریی ڤالیکانۆ

سبەى یەکشەممە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆی میوانداری ڕایۆڤالیکانۆ دەکات، پێش ئەو یارییە ئەنچیلۆتی بەم جۆرە قسە دەکات:

/ ئاردا گولەر دەستی کردۆتەوە بە ڕاهێنان کردن و سبەى لە لیستی یاریزانەکان دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو خولەکی یاریی بەردەکەوێت

/ کارێکی باشمان کردوە لە یاریگاى خۆمان و پێویستە یارییەکە بەرینەوە و پارێزگاری لە پێشەنگ بکەین

/ ئاردا گولەر یاریزانێکی هێرشبەرییە و دەتوانێت لە ناوەراست و پێشەوە یاریی بکات

/ لەم سێ یارییەدا گۆڕانکاری لە پێکهاتە دەبینرێت، سەرباری ئەوەى دەبێت بیبەینەوە بەڵام پشوو بە یاریزانەکانیش دەدەین

/ ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس گۆڵی زیاتر دەکەن و دڵنیام لە بیلینگهام و خۆسیلۆ زیاتر گۆڵ دەکەن، گرنگ ئەوەیە کاتێک بیلینگهام و خۆسیلۆی لێنابن ئەوان ئامادە بن، پەلەمان نییە

/ خولی ئیسپانیا رکابەری زۆری تیایە ئەم وەرزە و بەرشلۆنە بەردەوامە لە رکابەری و ئەتلەتیکۆش لە پشتمانەوەیە، بزانین جیرۆناش تا کەی بەردەوام دەبیت

/ تا ئێستا بیلینگهام هیچ کەموکورتییەکی نەبوە، پێویستە لەسەر ئەم ئاستە بەردەوام بێت

/ هەفتەى داهاتوو سیبایۆس دەگەرێتەوە، مێندی کێشەى نییە تەنها هیلاکە، بۆ یاریی دواتر ئامادە دەبێت، مێندی بەرگریکاری باڵی چەپە کە بە سەرەکی یاریی دەکات و کامافینگاش هاوکاری دەکات

/ سەیری یاریی فلۆمنێزی دەکەم لە یاریی کۆتایی لیبەرتادۆرێس و درێسی تایبەت بە مارسیلۆ لەبەردەکەم

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە دەیڤز

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share