هەوڵەكانی داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم بەردەوامن

وەزیری پلاندانان ئاشكرایكرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەمە 21ی شوبات، کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانان، لەو کۆبونەوەیەدا كە بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پرۆژەکان و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی ئامادەیبوون، هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی هەرێم كراوە “کە هەر دوو وەزارەت لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان بۆ دیاریکردن و پێشنیارکردنی داهات و خەرجییەکانیان وتووێژیان كردووە.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و تێبینی و سەرنجەکان خراونەتەڕوو.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “وەزیری پلاندانان جەختیکردەوە پێویستە بە گوێرەی ئەو رۆژ ژمێرەی بۆ پرۆژەیاسای بودجە ساڵی 2021 دیاریکراوە تەواوبکرێت و ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.”

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ نازناوی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share